
بۆچی جێژنی هه ستانه وه (ئیسته ر)؟
جەژنی هه ستانه وه (ئیسته ر) جه ژنێکی زۆر گرنگە بۆ مەسیحییەکان. لە یەکەم نیگادا کەمێک لە نەورۆز دەچێت، بەڵام سەرچاوە و مانایەکی جیاوازی هەیە. مەسیحییەکان ئاهەنگ دەگێڕن کە عیسا مەسیح لە مردن هەستایەوە دوای ئەوەی لەسەر خاچ لە پێناو گوناهەکانماندا مرد و سێ ڕۆژ لە گۆڕدا مایه وه. ئێوه دەتوانن ئەو مێژووە لە ئینجیلدا بخوێننەوە
مەسیحییەکان چەند ڕۆژێک بە ئامادەکاری بۆ جەژنی هه ستانه وه (ئیستەر) بەسەر دەبەن
- ٧ هەفتە پێشتر مەسیحییەکان بیر لەو ڕاستییە دەکەنەوە کە عیسا خۆبەخشانە لە پێناو ئێمەدا ئازاری چەشتووە. هەندێکیش لەم ماوەیەدا بەڕۆژوو دەبن. ماوەیەکی تایبەتی بۆ گه ڕانه وه و تەوبە کردن له گوناه
- لە هەینی پیرۆزدا، مەسیحییەکان لەبیریان دێت کە عیسا لە خاچ دراوە بەهۆی گوناهەکانمانەوە. پاشان لە مەراسیمێکی تایبەتی کڵێسادا کۆدەبنەوە. دان بە تاوانەکەیاندا دەنێن و سوپاسی خودا دەکەن بۆ میهرە بانییەکەی
- لە شەممەی بێده نگ دا، بێدەنگی و ئارامی هەیە و مەسیحییەکان بیریان دێتەوە کە عیسا لە گۆڕدا بووە
- لە یەکشەممەی جەژنی هه ستانه وه یان شەوی پێشتر، مەسیحییەکان بەشداری لە نوێژێ جەژن دەکەن و ئاهەنگ دەگێڕن کە عیسا بە زیندووبوونەوەی بەسەر هێزی گوناه و مردن دا زاڵ بووە
بەروارەکە بەپێی مانگی نوێ دەگۆڕێت، بەڵام هەمیشە لە مانگی ئازار(مارت) یان نیساندایە(ئاپریل). عیسا لە جەژنی پەسحی جولەکەکان (پێساخ) کە لەلایەن موساوە دامەزرابوو لە خاچ درا. له پێساخ دا هەروەک کاتی ئیبراهیم، ئاژەڵێک ئه کرایە قوربانی. مردنی ئاژەڵ ناتوانێت گوناهی مرۆڤ لێبسەنێتەوە. هەر بۆیە عیسا لە ئاسمانەوە لە ڕێگەی لەدایک بوونەوە لە مەریەمی پاکیزە هات. عیسا وتی: هاتووە ژیانی خۆی لە پێناوی ئێمەدا بدات
خودا بە سادەیی لێ خۆش نابێت، وەک ئەوەی که گوناه و ئازارەکانمان لایی ئه و بێ بایه خ بن. خودا خۆشی دەوێین و بەو نیازە دروستی نەکردین کە یەکتر بکوژین و دونیا وێران بکەین. خودا لە ڕێگەی ئازار و خاچی عیسا، سەختی و خراپه ی گوناه و خۆشەویستی خۆی بۆ ئێمە نیشان دەدات
عیسا فەرموویەتی: "ئەو کەسەی گوێی لە قسەکانی من بێت و باوەڕ بکات ژیانی هەتاهەتایی هەیە و مەحکوم نییە، بەڵکو لە مردنەوە بۆ ژیان تێپەڕیوە" (یۆحەنا ٥: ٢٤). ئەو ژیانە هەتاهەتاییەی کە عیسا پێشکەشمان دەکات تەنها لە دوای مردن دەست پێناکات، بەڵکو لێرە و ئێستا، بۆ هەر کەسێک کە باوەڕی پێی هەیە، لە ڕێگەی هێزی ڕۆحی پیرۆزەوە
Waarom pasen?
Het Paasfeest is een heel belangrijk feest voor christenen. Het lijkt op het eerste gezicht een beetje op Noroez, maar het heeft een andere oorsprong en betekenis. Christenen vieren dat Jezus Christus is opgestaan uit de dood nadat Hij voor onze zonden was gestorven aan het kruis en drie dagen in het graf had gelegen. Je kunt die geschiedenis lezen in het evangelie.
Christenen zijn meerdere dagen bezig met het paasfeest.
- 7 weken voorafgaand denken christenen na over het feit dat Jezus vrijwillig voor ons geleden heeft. Sommigen vasten ook in deze periode. Een speciale periode van inkeer en berouw over de zonde.
- Op Goede Vrijdag gedenken christenen dat Jezus voor onze zonden gekruisigd werd. Ze komen dan bijeen in een speciale kerkdienst. Ze erkennen hun schuld en danken God voor zijn genade.
- Op Stille Zaterdag heerst er stilte en rust en denken christenen eraan dat Jezus in het graf lag.
- Paaszondag of de voorafgaande nacht komen christenen samen in een feestelijke dienst en vieren dat Jezus met zijn opstanding de macht van de zonde en de dood heeft overwonnen.
De datum verschuift afhankelijk van de nieuwe maan, maar is altijd in maart of april. Jezus is gekruisigd op het Joodse Paasfeest (Pesach) dat door Mozes was ingesteld. Net als bij Abraham werd er een dier geofferd. De dood van een dier kan de zonde van een mens niet wegnemen. Daarom is Jezus van de hemel gekomen door de geboorte bij de maagd Maria. Jezus zei dat Hij gekomen was om zijn leven voor ons te geven.
God vergeeft niet zomaar alsof onze zonde en ons leiden onverschillig zijn voor Hem. Hij heeft ons lief en heeft ons niet geschapen met de bedoeling dat wij elkaar zouden doodmaken en de wereld kapotmaken. Door het lijden en kruis van Jezus laat God de ernst van de zonde zien en zijn liefde voor ons.
Jezus heeft gezegd: ‘Wie in Mijn woorden hoort en gelooft, heeft eeuwig leven en wordt niet veroordeeld, maar is van is van de dood overgegaan in het leven’ (Johannes 5:24). Het eeuwige leven dat Jezus ons aanbiedt begint niet pas na de dood, maar hier en nu, voor ieder die in Hem gelooft, door de kracht van de Heilige Geest.